ئه‌م جۆره داره به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌و ناوچانه‌دا باوه که زه‌ویه‌که‌یان زۆر وشک و بێ ئاون به تایبه‌تیش له وڵاتی مه‌ده‌گه‌شکه‌ر له کیشوه‌ری ئه‌فریقیا و وڵاتی ئوستڕالیا که بەهۆی قه‌ده‌که‌یەوە دەتوانرێ رێژه‌یەکی زۆر ئاو تێدا هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی وشکه ساڵیدا به‌کار بهێندرێت.
میوه‌ی ئه‌م جۆره داره شێوه‌یه‌کی سه‌یری هه‌یه که به خواردنی مه‌یمون ناسراوه و پڕیه‌تی له ڤیتامین(C).
هه‌روه‌ها ئه‌م داره چه‌ند ناوێکی هه‌یه وه‌کو Boab) ، Boaboa ، Bottle Tree ،Monkey Bread Tree ، هەروەها داری سه‌راوژێریشی پێده‌وترێت، به‌ڵام ناوه زانستیه‌که‌ی بریتیه له(Adansonia) .
گه‌وره‌ترین جۆری ئه‌م داره به (Big Boab) ناسراوه و که‌وتۆته باشوری ئه‌فریقیا که قه‌ده‌که‌ی چێوه‌یه‌کی بازنه‌یی هه‌یه و پانیه‌که‌ی نزیکه‌ی (٤٧) مه‌تره و کراوەتە باڕێک که جێگای (٦٠) که‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
جیا له‌مه‌ش هه‌ندێک داری له‌م جۆره هه‌یه که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه نزیکه‌ی (٣٠٠٠٠) گالۆن ئاوی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت بۆ کاتی پێویست.
سەرچاوە:- باس نیوز
مـێـوان دۆلـه‌مـه‌ری
بۆچوون: